دادگای فیدراڵی سکاڵای په‌رله‌مانتارێكی شیعەی لە دژی ناردنی ٧٠٠ ملیاره‌كه بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕه‌تكرده‌وه، کە لە دادگا تۆماریکردبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه: دادگای باڵای فیدڕاڵیی داواکاری پەرلەمانتار موستەفا سەنەدی رەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ راگرتنی کارکردن بە هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ٢٣٥٠٠ و ٢٣٥٢٠ لە ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە هه‌فته‌ی ڕابردوو، شاندێکی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵا کۆبوونەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناکۆکییەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
پاشان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم ڕەوانە بکات به‌شێوه‌ى قه‌رز، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لێ دابەشبکرێت، لە کاتێکدا کۆتای مانگی ئەیلوول نزیک دەبێتەوە بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب نەدراوە.