هەرێمی کوردستان لە ڕاگرتنی نەوت، زەرەرمەندترینە



ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تەنها ڕێگا چارەسەری بۆ هەرێمی کوردستان ملکەچبوونیەتی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، چونکە هەرێم زەرەرمەندی یەکەمە لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت.

باسم غرێباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز بە ڕۆژنامەی “سەباحی” ڕاگەیاندووە، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا، هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمە، گفتوگۆکان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت لە نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.

ناوباراو باسی لەوەشکرد، تورکیا هێشتا بە بیانووی ڕوودانی بوومەلەرزە و پێویستی پاراستنی بۆرییەکە دوادەخات و ئەم بابەتە دەبێتە ڕێگری لە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت.

باسم غرێباوی باسی لەوەکرد، تا ئێستا تورکیا ڕەزامەندی نیشان نەداوە بۆ پێدانی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق کە دادگای پاریس وەک سزا بەسەر تورکیا سەپاندوویەتی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق وتیشی، دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی هەناردەکردنی نەوتی بە کۆمپانیای سۆمۆ داوە، ئەمەش ڕێگری دەکات لە هەرێمی کوردستان کە نەتوانێت سەربەخۆ نەوت هەناردە بکاتەوە، تەنیا ڕێگەچارەسەری ملکەچبوونیەتی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.

دادگای فیدراڵی داوای په‌رله‌مانتارێكی دژی ناردنی ٧٠٠ ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم ڕه‌تكرده‌وه‌
پێت دادگای فیدراڵی داوای په‌رله‌مانتارێكی دژی ناردنی ٧٠٠ ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم ڕه‌تكرده‌وه‌
لە یەك رۆژدا ١٧ گەنجی کورد بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی
دوات لە یەك رۆژدا ١٧ گەنجی کورد بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی
پەیوەنیدر