وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشتاندنێكی سەبارەت بە گواستنەوەی قوتابیان و خوێندكاران ده‌ركرد و به‌پێی رێنماییه‌كه نابێت شۆفێران رێگە بە خوێندكاران بدەن دەست لە جامی ئۆتۆمبێلەكان دەربهێنن و نابێت دەنگی تەسجیلی ئۆتۆمبێلەكان بەرز بێت و رێگە نەدرێت خوێندكاران رەفتار و پەیامی ناپەروەردەیی و نەگونجاو بكەن”.
لە رێنماییەکاندا هاتووە، ده‌بێت ئەو شۆفێرانەی كە كاری گواستنەوەی خوێندكارانی باخچەی ساوایان و ناوەندەكانی خوێندن ده‌كه‌ن، وێنەیەكی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل، مۆڵەتی شۆفێری، كارتی نیشتمانی، پێشكەش بە كارگێری ناوەندەكانی خوێندنبكەن.
بەگوێرەی رێنماییەکان، دەبێت بەرێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن بەڵگەنامەی شۆفێرەكان ئاراستەی بنكەی پۆلیسی نزیك سنورەكەیان بکەن، هەر شۆفێرێكیش پێشێلكاری هاتووچۆ ئەنجام بدات، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەكان دەتوانێت داوا لە لیژنەكانی قائیمقامیەت بكات رێگە بەو شۆفیرە نەدرێت كاری گواستنەوەی خوێندكاران بكات.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەگەر هەر ره‌فتارێكی نه‌خوازراو و دوور له ره‌وشتی به‌رز و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر خوێندكاران بكرێت، جگه‌له به‌خێوكه‌ری خوێندكار، وه‌زاره‌تیش ده‌بێته لایه‌نی سكاڵاكار و داوا ده‌كات له‌و حاڵه‌تانه‌دا راسته‌وخۆ داوای یاسایی تۆمار بكرێت.