لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی بڕیارە قەرز بدەنە هەرێم کۆبووەوە



ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی بڕیارە قەرز بدەنە هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە، کۆبووەتەوە،

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-٩-٢٠٢٣، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی، لیژنەی بەدواداچوونی کاری بانکەکان لە لیژنەی دارایی میوانداری بەڕێوەبەری بانکەکانی ( رەشید ، رافدین ، TBI ) کرد بۆ پرسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی ٧٠٠ ملیاری دیناری مانگانە بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ٩، ١٠، ١١.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بانکەکان ئاماژەیاندا بەوەی پێدانی ئەو قەرزە پێویستی بە چەند رێکارێکی کارگێڕی هەیە کە لە چەند رۆژی داهاتوو تەواودەکرێت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەو قەرزە سوودی لەسەرە یان نا؟ بانکەکان رایانگەیاندووە، ئەوە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانکەکانەو هێشتا بڕیاریان لێ نەداوە، بەلام لە بارمتەی ئەو قەرزە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئەسپاردەیەکی هاوتای قەرزەکە لەو بانکانە دادەنێت تا کاتی گێڕانەوەی بڕی قەرزەکە لە پاکتاوی دارایی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەستبەجێ وەزارەتی دارایی و ئابوری دەبێت مووچە دابەشبکات.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێنمایی بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران ده‌رده‌كات
پێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێنمایی بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران ده‌رده‌كات
حاکم قادر: ناردنی پارە لە بەغداوە بە قەرز مەترسییەکی دیکەیە بۆ سەر ھەرێم
دوات حاکم قادر: ناردنی پارە لە بەغداوە بە قەرز مەترسییەکی دیکەیە بۆ سەر ھەرێم
پەیوەنیدر