ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچەوە بڕیاری دەرکرد



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی کراو پوختەی سەردانی ساندەکەی حکومەت و پرسی مووچەش بە گەرمی باسی لێوەکرا.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ڕێگای شاندێکی باڵای ئەنجومەنی وەزیران و یەک هەڵوێست و پشتبەست بە دەسەڵات و مافە دەستووریەکان و بە داتا و زانیاری وردەوە، ڕوونکردنەوەی پێویستمان دا بە سەرۆکایەتییەکانی فیدڕاڵیی و هێز ولایەنە سیاسیەکان و بە وردیی پێشنیاری چارەسەری هەنووکەیی و درێژخایەنمان بۆ دابینکردنی مووچە خستەڕوو کە جێگەی ڕەزامەندیی لایەنە عێراقیەکان بوو.

مەسرور بارزانی دەڵێت، لە دواکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، پێشنیاری هەنووکەيی بە زیادکردنی بڕی پێدانی قەرز پەسەندکرا، بۆ پێشنیاری درێژخایەنیش داوامان کرد، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەک شایستەیەکی یاسایی مووچەخۆر، جيا بکرێتەوە لە هەر ململانێ و جیاوازیەکی بیروڕا، چونکە پێویستە هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش خەرج بکرێت وەک مافێکی شایستەی خۆیان کە لە ناو خشتەکانی بودجەی فیدڕاڵ هەم ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم تەرخانکراویی داراییان بۆ دەستنیشان کراوە و نابێت مووچە وابەستەی هیچ بکرێت.

سەرۆکی حکومەت دەشڵێت” بە پێزانینێکی زۆرەوە، ئاماژەمان بە خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد کە بەهۆی نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، لە بارودۆخێکی سەختدان، سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانیەکانیشمان کرد لە ئەنجومەنی نوێنەران کە پێشوازی گەرمیان لە شاندەکە کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵ و پێشنیارەکانی هەرێم دەربڕی.

 

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دڵنیاییماندا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرگیز سازش لە سەر مافە و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ناکات و دەستبەردارییان نابێت و لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی پەیوەندیدار بە مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەو ڕووەشەوە پڕۆژەی پێویستمان پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ کردووە کە چارەسەری هاوسەنگانەی لەخۆ گرتووە و لەمبارەیەوە لێکتێگەیشتنی هاوبەشی باش دروستبووە، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە بەردەوامبن لە هاوکاریکردنی دیوانی چاودێریی دارایی و سەرجەم ژمارەی مووچەخۆران و بڕی مووچەکانیان بخرێتە بەردەست کە پێشتریش چەندین جار بە فەرمی خراوەتە بەردەستیان.

هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابوورییشمان ڕاسپارد کە لەگەڵ گەیشتنی یەکەم کوژمەی پارەکە کە 700 ملیار دینارە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، یەکسەر بە بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت.

هاووڵاتییەک، دەیەوێت ٥٠٠ دۆنم لە چیاکانی دھۆک تایبەت بکات بە بەخێوکردنی شێر
پێت هاووڵاتییەک، دەیەوێت ٥٠٠ دۆنم لە چیاکانی دھۆک تایبەت بکات بە بەخێوکردنی شێر
لە عێراق دامەزراندن بۆ پزیشکان دەکرێتەوە
دوات لە عێراق دامەزراندن بۆ پزیشکان دەکرێتەوە
پەیوەندیدر