ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی(مجلس الخدمة )، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەن، بڕیاری دامەزراندن بەپێی ئەو لیستانەی وەزارەتی تەندروستی بۆ هەریەک لە دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگا و ناوەندە ئامادەکارییەکان بۆ پسپۆڕی داینابوو دەکرێتەوە.
بڕیاری دامەزراندنەکە بۆ بەشەکانی(پزیشکی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی، پەرستاری) ییە، و دەرچووە یەکەمەکان بەفەرمانی وەزارەت دادەمەزرێنن،
لە ماوەکانی پێشوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووە یەکەمەکانی حکومەتی عێراق دەرکرد، بەڵام ئەو بڕیارانە، دەرچووە یەکەمەکانی هەرێی کوردستان ناگرێتەوە و جارێکی تر دەرچووانی زانکۆکانی هەرێم ناتوانن سوودمەندبن لەم دامەزراندنانە.