كەشناسێكی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، دیاردەی “نینۆ سوپەر” كاریگەریی تەواوی لەسەر دوورگەی عەرەبی دەبێت و بارانی پێشوەختە بەخۆوە دەبینێت، عێراقیش بەهەمانشێوە بارانی پێشوەختە و بەخوڕ بە خۆوە دەبینێت.
عەلی جابر زیادی، كەشناسی عێراقی پێشبینی كردووە، بەهۆی دیاردەی “نینۆ سوپەر” كە دیاردەیەكی كەشوهەوایە، كاریگەریی لەسەر نیمچە دوورگەی عەرەبی دەبێت و عێراقیش ئەمساڵ بارانی پێشوەختە و بەخوڕ بەخۆوە دەبینێت.
ڕاشیگەیاندووە، كەشوهەوای ئەمساڵ و بارانبارینێكی زۆر لە عێراقدا بەجۆرێك دەبێت، كە لە 20 ساڵی ڕابردوودا ڕووی نەداوە، بۆیە ئەمساڵ بارنی پێشوەختە و بەخوڕ تەواوی پارێزگاكان و چیا و پێدەشتەكان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كاریگەریی گەرمای ئۆقیانووسەكان و دەریای عەرەب و چەند هۆكارێكی تر، وا دەكەن ئەمساڵ بارانی پێشوەختە ببینین و بارانەكەیش بەخوڕ دەبێت و گەشبینییەكی زۆر هەیە، كە باران لە ناوەندی مانگی داهاتوو “تشرینی یەكەم” دەست پێ بكات و پێشبینی دەكەین زستانی ئەمساڵ باراناوی دەبێت.