بۆ كارتی نیشتمانی لە سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە



 

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی تاوەكو 26ی 6ی 2023 مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو بەرواری (26 / 6 / 2023) مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەرواری كاتی مامەڵەی كارتەكەشیان لەسەرەوەی وەسڵەكەدا نووسراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممەله‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( 5 )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.

 

كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پێت كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
زانیاری نوێ‌ لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران
دوات زانیاری نوێ‌ لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران
پەیوەنیدر