جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمیانی بەڕێوەچوونی ٧٨ هەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا دووپاتیکردەوە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.
بایدن هەر لەمیانی وتارەکەیدا ڕایگەیاند، هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا زیاد دەکەین و پشتیوانی لە گەلی قارەمانی ئۆکراینا دەکەین کە بەرگری لە خاک و ماف و سەروەری خۆیان دەکەن،
هاوکات بایدن ڕاشیگەیاند، لەمیانی کارەکانیان بڕی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار تەرخان دەکەن بۆ بەگژاچوونەوەی برسێتی و گازە ژەهراوییەکان و ئەو زیانانەی کە بەمدواییە ناوچەکانی لیبیا و مەغریب و هیندستانی گرتۆتەوە، و هاوکاری مرۆییان بۆ رەوانە دەکەین،
لە درێژەی وتەکەیدا بایدن ئاماژەی بەوەدا، پێشێلکارییەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا، هەڕەشەی جدییە و نابێت ڕیگەبدرێت بەردەوام بێت، ئەم دەستدرێژییە وادەکات وڵاتان متمانەیان بە هاوسێ و دراوسێکانیان نەمێنێت، هەمیشە لە ئامادەکاری و چاوکراوەبن بۆ هەرهێرشێک بکرێتە سەریان.
ئەمڕۆ ٧٨ هەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆرک بەڕێوە دەچێت، و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەشدارە لەکۆبوونەوەکەدا.