نرخی دۆلار شكا



لەگەڵ زیادكردنی بڕی نەختینەی دۆلار لە بازاڕدا لەلایەن بانكی ناوەندییەوە و بڕیاری كۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی گەنجینەی ئەو وڵاتە، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردووە و ئێستا 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت” لەكاتێكدا بەیانی بە 157 هەزار و 250 دینار بوو.

ڕاشیگەیاند، نرخی 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 980 هەزار تمەنە و هەروەها بە 2 هەزار و 670 هەزار لیرەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتۆتە ئەمریكا و بڕیارە بەشداری كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات و دواتریش چاوی بە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی گەنجینە و بانكی ناوەندی ئەمریكا بكەوێت.

ڕاوێژكارێكی سودانی ڕوونكردنەوە لەسەر بودجە و مووچە دەدات
پێت ڕاوێژكارێكی سودانی ڕوونكردنەوە لەسەر بودجە و مووچە دەدات
نرخی نەوت کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری دروستکردووە
دوات نرخی نەوت کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری دروستکردووە
پەیوەنیدر