“کەنەکە” لە سەرتیرۆرکردنی ئەندامەکەیان هاتە دەنگ



دوای تیرۆرکردنی ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەیی پارتی کەنەکە لە هەلێر بەناوی دەنیز جەودەت، ئەمڕۆ هەڵسوڕاوان و ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی لە هەولێر وەک هەڵوێست وەرگرتن و نیشاندانی ناڕەزایی گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی ڕاگەیەنراوی فەرمی بەناوی کۆنگرەی نەتەوەیی خوێندەوە.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی ڕایگەیاند تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی شەرمەزار دەکەین کە لە ئۆفیسی کەنەکە لە هەولێر تیرۆر کرا. وتشی ئەم کردەوەیە تەنها بە ئامانجگرتنی ئۆفیسی کەنەکە نییە بەڵکو بەئامانجگرتنی خەباتی گەلی کوردە و دەستدرێژییە بۆسەر خاکی کوردستان و ئاسایشی هەولێر.

زەینەب موراد داوای لە حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکان کرد بەزووترین کات تاوانباران بدۆزنەوە و بەزووترین کات بۆ ئەندامانی کەنەکە و ڕایگشتی ڕایبگەیەنن، وتیشی داوا دەکەین ژیانی چالاکوان و ئازادیخوازان و ئەندامان و خەڵکی مەدەنی لە چوارپارچەی کوردستان بپارێزرێت ئەوەش لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانە.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە حزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکان کۆتایی بە تەنگژەکانی نێوانیان بهێنن، چونکە تەبایی و یەکڕیزییان چاوی دوژمنانیان کوێر دەکات و پێویستە بە یەکدەنگی ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە لەئاست ئەم کارو کردەوانە بێدەنگ نەبن.

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین: “تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشى سلێمانى قابیلی‌ قبوڵكردن نییه‌”
پێت ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین: “تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشى سلێمانى قابیلی‌ قبوڵكردن نییه‌”
عێراق لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
دوات عێراق لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
پەیوەنیدر