عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی پێشەنگی پیشەسازیی جیهاندایە



بەپێی ئەو داتایانەی بەشی ئاماری ئەنجومەنی جێبەجێکاری گۆڤاری CEOWORLD بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە ڕیزبەندی ٨٠هەمیندایە لە کۆی ١٢٦ وڵات کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا لە پێشەنگی کەرتی  پیشەسازیدا بوون.

گۆڤارەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “چین لە پێشەنگی جیهاندایە لە بەرهەمهێناندا بە بڕی زیاتر لە ٤.٩٧ تریلیۆن دۆلار، لە دوای ئەویش ئەڵمانیا بە بڕی ٧٥١ ملیار دۆلار، هیندستان ٤٥٠ ملیار دۆلار، کۆریای باشوور بە بڕی ٤٢٦ ملیار دۆلار و ڕووسیا بە بڕی ٢٨٧ ملیار دۆلار”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤارەکە، “عێراق لە پلەی ٨٠ هەمینی جیهاندا بووە لە پیشەسازی بەرهەمهێنان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤ ملیار و ٧٢٥ ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ کە بڕی ٤ ملیار و ٦٣٠ ملیۆن دۆلار بووە”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، گەورەترین بەرهەمهێنانی پیشەسازیی لەلایەن عێراقەوە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، لە ساڵی ٢٠١٩ بووە کە گەیشتە ٤ ملیار و ٩٩٤ ملیۆن دۆلار.

چەمکی پیشەسازی بەرهەمهێنان ئاماژەیە بۆ پرۆسەی گۆڕینی کەرەستەی خاو بۆ کاڵا، لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێر و کار و پرۆسەی چارەسەرکردنی کیمیایی، پیشەسازی بەرهەمهێنان یەکێکە لە جۆرە سەرەکییەکانی پیشەسازی.

زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵەوەیە
پێت زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵەوەیە
به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌: “به‌دوو درۆن هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌”
دوات به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌: “به‌دوو درۆن هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌”
پەیوەنیدر