“داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێگری بکات لەو پێشێلکارییانەی سەقامگیری وڵاتەکەمان دەخاتە مەترسییەوە”



سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانیە کشتوکاڵی عەربەت روونکردنەوە دەدات و داواش لە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق دەکات کە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی سەرشانی جددی تر رابپەڕێنێت و رێگری بکەن لەم پێشێلکاریانە کە سەقامگیری وڵاتەکەیان دەخاتە مەترسییەوە.

جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، لە پەیامێکدا دەڵێت:” بەتوندترین شێوە ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی دەکەین کە بەهۆیەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستانمان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی دیکەشمان برینداربوون”.

دەشڵێت:”کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە سەقامگیری و ئاسایش لەپێشینەی کارەکانمانە و بەھەموو ھەوڵێکمانەوە رووبەڕووی تەحددییە ئەمنییەکان دەبینەوە و لەبەرامبەر ئەم تاوانەش کە بەزاندنی ئاشکرای خاک و ئاسمانی هەرێم و عیراقە سورترمان دەکات کە ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەکەمان بپارێزین و دەرفەت نەهێڵینەوەبۆ ناحەزانمان ئارامیمان تێکبدەن .

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق دەکات و دەڵێت: داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکەین کە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی سەرشانی جددی تر رابپەڕێنێت و رێگری بکەن لەم پێشێلکاریانە کە سەقامگیری وڵاتەکەمان دەخاتە مەترسییەوە”.

“دوژمنانمان هەر کات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی کوردستان”
پێت “دوژمنانمان هەر کات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی کوردستان”
قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی عەربەت دەکات
دوات قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی عەربەت دەکات
پەیوەنیدر