دژەتیرۆر وردەكاری هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئاشكرادەكات



بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان وردەكاری هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، 3 پێشمەرگەی دژەتیرۆر شەهید بوون و 3 پێشمەرگەی دیكە بریندارن.

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر ٤:٠٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە .

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا زانیاری دروست و پشتڕاستکراوە لەبەردەست نییە سەبارەت بەو لایەنەی هێرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئاماری پشتڕاستنەکراوە شەش کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

لای خۆشیەوە، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆری کوردستان- CTG لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ پاشنیوەڕۆ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج، کە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین بۆ هەموولایەکیشی ڕووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە، کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانە و سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربووبیت ڕووبەڕووی سزا و یاسا و ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوە و تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.

وتوشیەتی، “بۆ رایگشتی ڕووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان زانیاریەکان بە شاراوەیی دەهێڵینەوە و لەداهاتوودا راستتیەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرادەکەین”.

بافڵ تاڵەبانی: ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عێراقە
پێت بافڵ تاڵەبانی: ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عێراقە
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئیدانەی هێرشەکانی کرد
دوات هەڤاڵ ئەبوبەکر ئیدانەی هێرشەکانی کرد
پەیوەنیدر