كورد هەڕەشەی كشانەوە لە بەغدا دەكات



دوای دوو جار دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە دواخرایەوە بۆ سبەینێ‌ و هەندێك لایەن مەرجیان هەیە بۆ دەنگدان بە پڕۆژە یاساكە و فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش هەڕەشەی كشانەوە لە پەرلەمانی عێراق دەكەن.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە کۆبونەوەدایە بۆ گەڵاڵەی هەڵوێستی هاوبەشی کوردستانی سەبارەت بە دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر سبەینێ دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێ، کورد بایکۆت دەکات، چونكە هەندێكی لایەنی عێراقی داوایان كردووە تا كاتێكی نادیار دوابخرێت.

وتیشی، “هۆكاری دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەوەیە، كە لایەنە سیاسیەکانی عێراق داوایان کردوە لەبەرامبەردا (تەلەعفەر)یش بكرێت بە پارێزگا.

لای خۆشیەوە، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر پڕِۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەینێ دواخست، بۆیە ئەگەر سبەینێ‌ دەنگدانەکە یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە نەبێت وەکو فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکەین.

بۆ بینینی ڤیدیۆی كۆبوونەوەكە كلیك لێرە بكە

نیگەرانی عێراق و سوریا لە هێزە کوردییەکان زیاترە لە ئێران و تورکیا
پێت نیگەرانی عێراق و سوریا لە هێزە کوردییەکان زیاترە لە ئێران و تورکیا
پەرلەمان دەنگی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەداو دواخرا
دوات پەرلەمان دەنگی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەداو دواخرا
پەیوەنیدر