نیگەرانی عێراق و سوریا لە هێزە کوردییەکان زیاترە لە ئێران و تورکیا



هەریەکە لە ئێران و تورکیا لە ئێستادا زیاتر لە هەموو کات فشار لە عێراق دەکەن ئەو هێزەکوردییانە چەک بکات کە لە خاکی عێراقدا بوونیان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا، عێراق و سوریا هیچ بژاردەیەکیان نییە، ئەمەش ئەرکەکەیان ئاڵۆزتر دەکات و وایان لێدەکات بەرامبەر تاران و ئەنقەرە لاوازتربن.

لەدوای داگیرکارییەکان و  ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆزی کورد بووە بە بابەتێکی هەمیشەیی و هەڵکەوتەی جوگرافیای کوردستان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و دابەشبوونی کوردەکان بەسەر ئەو وڵاتانەدا بووە بەهۆی دروستکردنی جیاوازی لەنێوانیاندا و زۆرجار ڕووبەڕووی پەراوێزخستن دەبنەوە.

کوردەکان سالانێکی دوورودرێژە هەوڵی دامەزراندن و ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەدەن و ئەمەش لەبنەڕەتدا دژی بەرژەوەندییەکانی هەریەکە لەئێران و تورکیا و سوریا و عێراقە.

لەمدواییانەدا گرژی و ناکۆکییە تایفییەکان ترسی دروست بوونی شەڕی لێکەوتەوە کاتێک لە پارێزگای کەرکووک بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەستی ئەو حزبە بکاتەوە و خۆپیشاندانی تورکمانەکان و عەرەبەکانی کەرکووکی بەدوای خۆیدا هێنا.

پەیتا پەیتا خۆپیشاندانەکان تەشەنەی کرد و توندوتیژی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان تێدا کرد و لە ئەنجامدا چوار کەس شەهید بوون و چەندین کەسی دیکە برینداربوون. ئەوەش لەکاتێکدایە لەکاتی جەنگی داعشدا هێزەکانی عێراق کەرکووکیان بەجێهێشت و کوردەکان شەڕی کەرکووکیان کرد بەڵام لەساڵی ٢٠١٧دا جارێکی تر حکومەتی عێراق دەستی گرتەوەبەسەر کەرکووکدا.

کوردەکان ئەو شارە دەوڵەمەند و خاوەن ستراتیجییە گرنگە بە بەشێک لە هەرێمی کوردستان دەزانن، کێشەی کەرکووک تورکیای هێنایە دەنگ و لە ٣ی ئەیلوولدا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی حسین ئەمیر عبدالاهیان لە تارانی پایتەختی ئێران وتی، “ئەنقەرە نیگەرانە لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرکووک.”

لەبەشێک لەوتەکانیدا هاکان فیدان داوای لەعێراق کرد، سنوورێک بۆ پارتی کرکارانی کوردستان لە کەرکووک دابنێت. هاوکات لەم دواییانەدا هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان کە نزیکییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای دێرەزوور هەیە تووشی شەڕ و پێکدادان هاتن لەگەڵ هۆزە عەشایرە عەرەبەکاندا.

وەک هەژمونی سروشتی هەرێمی لە ناوچەکەدا، ئێران چەندین نیگەرانی خۆی هەیە سەبارەت بە جیابوونەوەی کورد. کوردەکانی ئێران بە شێوەیەکی سەرەکی لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە نیشتەجێن، ڕووبەڕووی ماوەی نائارامی بوونەتەوە و داوای ئۆتۆنۆمییەکی زیاتر دەکەن. ترسی ئێران لە جیابوونەوەی کورد بێ بنەما نییە، بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی مێژوویی ڕاپەڕینەکانی کورد، کە دوایینیان دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی، لە زیندانی پۆلیسی ئەخلاقی ئێراندا سەریهەڵدا.

هاوکات حکومەتی ئێران ١٩ی ئەیلوولی وەک کۆتا وادە بۆ عێراق دیاری کردووە هەتە بەپێی ڕێککەوتنی نێوانیان هیزە کوردییەکان لە چەک داماڵێت، لەئەگەری جێبەجێ نەکردنی ڕێککەتنەکەدا ئێران هێرش دەکاتە سەر ئەو هێزانە کە لە هەرێمی کوردستاندان و بەغداش هەڕەشەکانی ئێرانی بەجددی وەرگرتووە و ئەو هێزانەی لەسنوورەکان دوورخستەوە.

سەربەخۆیی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نە لەبەرژەوەندی ئێرانە وە نە تورکیاش بۆیە ئێران بۆ فراوانکردنی هەژموونی خۆی یەکێتی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و تورکیاش پشتیوانی پارتی دەکات. هەروەها ئەو دوو وڵاتە هەوڵی زاڵکردنی هەژموونی خۆین لەشاری کەرکووک دەدەن بەوەی ئێران توانیویەتی دژی داعش لەو شارەدا لەگەڵ حەشدی شەعبی ڕۆڵێکی گەورە بگێڕیت و پەیوەنددیەکی باش لەگەڵ شیعە تورکمانەکان دروست بکات.

تورکیا و ئێران هەڵوێستێکی توندیان هەیە دژ بە جیابوونەوەی کورد لە ناوچەکانی خۆیاندا و زۆرجار پشت بە ڕێوشوێنێک دەبەستن کە دەکرێت سەروەریی دراوسێکانیان بخاتە مەترسییەوە. بە پێچەوانەوە، لەبەر ئەوەی وڵاتانی تا ڕادەیەک لاوازن، عێراق و سوریا توانای هەڵگرتنی ئەم جۆرە ڕێگایەیان نییە و بەم شێوەیە دەرئەنجامە بەردەوامەکانی جیابوونەوەی کورد لە سنوورەکانیاندا هەڵدەگرن.

پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات
پێت پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات
كورد هەڕەشەی كشانەوە لە بەغدا دەكات
دوات كورد هەڕەشەی كشانەوە لە بەغدا دەكات
پەیوەنیدر