پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بەرەو زیاد بوون دەچێت و دەگاتە 17 کاتژمێر.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لە وەرزی پاییزدا، رۆژانە 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت ، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، لۆدی سەر کارەبا کەم بووەتەوە و وێستگەکانی کارەبا بە شێوەیەکی باشتر کارەبا بەرهەم دێنن.

ئومێد ئەحمەد ئەوەشی راگەیاند، خواستی زۆری کارەبا لەلایەن هاوبەشانی کارەباوە زۆرە و حکومەتیش توانای دابینکردنی ئەو بڕەی کارەبای نییە بۆ پڕکردنەوەی خواستی هاونیشتیمانیان، بۆیە لە وەرزەکانی هاوین و زستاندا، پێدانی کارەبا کەمدەکات.

کێشەی کارەبا زیاتر لە 30 ساڵە لەهەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، لە ئێستادا بەشێک لە سیتییەکان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و نرخی یەکەیەکیش 156 دینارە، بەڵام نرخی ماڵان 18 دینارە و زۆرترین ڕێژەی پێدانی کارەبا ناگاتە 17 کاتژمێر.

 

بە ڤیدیۆ؛ فڕۆكەخانەی عەربەت بۆردومان كرا
پێت بە ڤیدیۆ؛ فڕۆكەخانەی عەربەت بۆردومان كرا
نیگەرانی عێراق و سوریا لە هێزە کوردییەکان زیاترە لە ئێران و تورکیا
دوات نیگەرانی عێراق و سوریا لە هێزە کوردییەکان زیاترە لە ئێران و تورکیا
پەیوەنیدر