بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی



بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە کەمتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، دوای فرۆشتنی ئەو بڕەی دۆلار بە نەختینە، بەهای دینار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٥٥٠ دینارە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٩٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلاری فرۆشت و لەو بڕە تەنها ٢٤ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاری بە نەختینە بووە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵە بووە.

لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، دەڵێت، “دوای فرۆشتنی کەمتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلار بە نەختینە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەهای دینار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.”

هاوکات، لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژانە ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام هێشتا نەیتوانیووە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.

دوای خواردنی ژەمێک ماسی کەم برژاو دەست و قاچەکانی لەدەستدا
پێت دوای خواردنی ژەمێک ماسی کەم برژاو دەست و قاچەکانی لەدەستدا
پەرلەمانتارێکی کورد سکاڵای لەسەر وەزیری تەندروستی عێراق تۆمارکرد
دوات پەرلەمانتارێکی کورد سکاڵای لەسەر وەزیری تەندروستی عێراق تۆمارکرد
پەیوەنیدر