مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕی سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه زیاتر له ١٤٠ پارچه و کەرەستەی مۆبایلیان دزی بوو.
دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە كه زیاتر له ١٤٠ پارچه‌ی جۆراوجۆری موبایلی له‌دوكانه‌كه‌یدا لێ دزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ دەستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئماژەی بەوەکردووە لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (د،د،م/ م،ف،خ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون ە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەکانی پۆلیس توانیویانە دەستبگرن بەسەر پارچە دزاراوەکاندا.