سودانی گەیشتە نیویۆرک



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەوی ڕابردوو لە بەغدای پایتەخت بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە ٧٨ هەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ” شەوی ڕابردوو سودانی بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەفتا و هەشتەمین دانیشتنیدا”.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ڕۆژی شەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە نیویۆرک بۆ ئەوەی بەهەمان شێوە بەشداری کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات و هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا چاوی بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت بۆ یەکەمجار لەگەڵیدا کۆببێتەوە، گرژی و ناکۆکییەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکەن.

ئاوات شێخ جەناب: حکومەتی هەرێم ئازادە قەرزەکەی بەغدا بۆ چ مانگ خەرج دەکات
پێت ئاوات شێخ جەناب: حکومەتی هەرێم ئازادە قەرزەکەی بەغدا بۆ چ مانگ خەرج دەکات
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە
دوات روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە
پەیوەنیدر