“تا پارەکەی بەغدا نەگات مووچە دابەشناکەین”



وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، گەیشتنی پارەكەی بەغدا چەند ڕۆژێكی پێویستەو تا پارەكە نەگات دەست بە دابەشكردنی مووچە ناكرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند، تا پارەكەی بەغدا نەگاتە هەرێمی كوردستان موچە دابەش ناكەین و بە گەیشتنی پارەكەی بەغدا رێوشوێنی دارایی پێویستە و چەند رۆژێك پێویستە تا پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بە ناردنی ٧٠٠ ملیاری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێڕێت بۆ ماوەی سێ مانگ.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە
پێت روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە
وەزیری دارایی: بەپێی ئینفاقی فیعلی پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق لە ٥٪ کەمترە
دوات وەزیری دارایی: بەپێی ئینفاقی فیعلی پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق لە ٥٪ کەمترە
پەیوەنیدر