سەرۆكوەزیرانی عێراق لە‌گەڵ سەرۆكی چین كۆبووەوە



لە شاری ڕیاز ی پایتەختی سعوودیە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆكی چین، شی چین پینگ تاتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی پتەوكردنیان كرد.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی كە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی لە پەراوێزی كارەكانی لووتكەی عەرەبی-چینی كە لە ریاز پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ شی چین پینگ كۆبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ‌پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی پتەوكردنیان لەسەر ئاستی هاوكاری ستراتیژی و هاوبەشیی بەردەوام لە سەرجەم بوارەكاندا.

هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سوودانی جەختی لە خواستی عێراق بۆ سوود وەرگرتن لە شارەزایی چین لەبوارە جیاجیاكان و بەهێزكردنی بنەمای هاوبەشی لەگەڵ چین لەچوار چێوەی دەستپێشخەری نێوان هەردوو وڵات و بوارەكانی دیكەی ژێرخانی ئابووریدا كردووەتەوە.

هەروەها سوودانی ئەوەی روونكردووەتەوە كە عێراق یەك لە بنەما سەرەكییەكانی سەقامگیریی لە ناوچەكەدا و گەشەسەندنی بەردەوام و پێشكەوتنی ئابووری هەرێمیی و نێودەوڵەتیی لە رابردوو و ئێستاشدا پەیوەستە بەوەی كە عێراق رۆڵی كاریگەری خۆی بەتەواوی لەسەر هەردوو گۆرەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بگێڕێت.

سەرۆكی چین، شی چین پینگ ئاماژە بە پێگەی جوگرافی و شارستانی عێراقی دا كە دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ لە پرۆژەكانی گەشەپێدانی بەردەوام بگێرێت و ببێتە پردێك لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، هەروەها خواستی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هەماهەنگیی دووقۆڵی زیاتر لەبوار جیاجیاكاندا و پشتگیریی وڵاتەكەیشی بۆ ئاسایش و سەقامگێریی وسەروەری عێراق دووپات كردەوە.

چەند كەسایەتییەك وەك سیمبولی دژە گەندەڵی دەستنیشانكران
پێشت چەند كەسایەتییەك وەك سیمبولی دژە گەندەڵی دەستنیشانكران
ئەفسەرێكی پۆلیس لە هەولێر كوژرا
دواتر ئەفسەرێكی پۆلیس لە هەولێر كوژرا
ەیوەندیدار