باڵیۆزی كاتی دەسەڵاتی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق، دەستپێکردنی پێدانی ڤیزەی بە هاووڵاتیان لە ڕێگەی بارەگای باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا ڕاگەیاند و ئاشكراشی كرد، تەنها 20 دۆلار وەردەگیرێت.
نصیر ممدوف، باڵیۆزی كاتی ئازەربایجان لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کە منی وەک باڵیۆزی نائاسایی و دەسەڵاتدار دەستنیشان کرد، دەستمان کرد بە پێدانی ڤیزە بەو هاووڵاتییە عێراقیانەی ئارەزووی سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکەن لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردووەوە.
ڕاشیگەیاندووە، پێدانی ڤیزە لە ڕێگەی میکانیزمی ئاسانکارییەوەیە، کە باڵیۆزخانە بە شێوەیەکی سادە و شەفاف کورتی کردەوە بەپێی یاسا و ڕێساکان و بە کرێی ڤیزە تەنها ٢٠ دۆلاری ئەمریکییە.
وتووشیەتی، “دەزگای حکومی کارامە لە ئازەربایجان ڕێگەی بە هێڵی ئاسمانی عێراقی داوە گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ ئازەربایجان ئەنجام بدات و بەپێی داتاکان پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدای پایتەخت و فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە ئەنجامبدرێت”.
ئاشكراشی كردووە، لە قۆناغی داهاتوودا گەشتی ڕاستەوخۆ لە بەسرە و هەولێرەوە تەرخان دەکرێت، جگە لەوەش لە ئێستادا لەگەڵ دەسەڵاتی فەرمی کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بۆ شارە جیاجیاکانی عێراق.