لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای كەركوك، شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و كوڕەكەشی بە سەختی بریندار بووە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 17ی ئەیلول، ڕوووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای كەركوك- بەغدا ڕوویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی (مینی پاس) و بارهەڵگرێك.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی سەختی ڕووداوەكەوە، ڕاستەوخۆ شۆفێری مینی پاسەكە گیانی لەدەستداوە و كوڕەكەشی، كە لەگەڵ بووە بریندار بووە.