حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی مووچە بڵاوكردەوە



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 700 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش دەڵێت: “عێراق 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار دەنێرێت”.

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ بڕیاریدا بە خەرجکردنی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ سێ مانگ، کە کۆی گشتی سێ مانگەکە دەکاتە ٢ ترلیون و ١٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لای خۆشیەوە، کاروان یار وەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەدا، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری ناردنی 700 ملیار دیناری دا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم پارەیە بەقەرز دەبێت بۆماوەی سێ مانگ و تاوەکو کیشەکان چارەسەر دەبن بڕی ٧٠٠ ملیار دینار ڕەوانە دەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 كردووە و هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی (7 و 8 و 9)یان وەرنەگرتووە و ئەو پارەیە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ بەشی مووچەی ئەو سێ‌ مانگە دەكات و هێشتا مووچەی مانگەكانی (10 و 11 و 12) نادیارە.

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا باوكێك گیانیلەدەستدا و كوڕەكەی بەسەختی برینداربوو
پێت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا باوكێك گیانیلەدەستدا و كوڕەكەی بەسەختی برینداربوو
بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچە درا
دوات بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچە درا
پەیوەنیدر