حکومەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی دەستپێکرد



وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی دەستپێکرد، ئەویش دوای ئەوەی سەرجەم ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە ڕێخستنی خەرجکردنی مووچە تەواوکران.

داواشی لە وەزارەتەکان، پارێزگا و دەستەکان کرد سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچە.

دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی عێراق لە کاتێکدایە کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت دابەش نەکراوە.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پێشنیازەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران پێشکەشیکراوە.

لە پێشنیازەکەدا داواکراوە حکومەتی عێراق مانگانە 800 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

سودانی فەرمانی لەسێدارەدانی باوکی خۆی واژۆ دەکات
پێت سودانی فەرمانی لەسێدارەدانی باوکی خۆی واژۆ دەکات
لەسەر نوشته‌ و جادووكردن ئارایشتگایەک داخرا
دوات لەسەر نوشته‌ و جادووكردن ئارایشتگایەک داخرا
پەیوەنیدر