سەرۆكی هەنگاریا سەردانی نەینەوای كرد



 

ئەمڕۆ هەینی كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە دوای پێشوازی لێكرانی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمەوە لە سەرەتای گەشتەكەیدا سەردانی پارێزگەی نەینەوای كرد.

نۆڤاك لەسەردانەكەیدا بۆ پارێزگەی نەینەوا چەند شوێنێك بەسەردەكاتەوە، لەوانە چوونە كەنیسە و كۆبوونەوە لەگەڵ پیاوانی ئاینیدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

بڕیارە سبەی سەرۆكی هەنگاریا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە و بەشداری ڕێوڕەسمی كردنەوەی خوێندنگەیەكیش بكات.

هاوكات پێشنیوەڕۆی هەینی كۆبوونەوەی كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا و لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و پەیوەندی دوولایەنە كراوە.

هەنگاریا پەیوەندی باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و لە 2014 كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێم كردووەتەوە و هاوكاری پێشمەرگەی كوردستانیشی زۆر كردووە.

كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا وەك یەكەم ژن لە ئایاری ئەمساڵدا بە سەرۆكی هەنگاریا هەڵبژێردراوە.

هێزێكی گەورەی ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوا
پێت هێزێكی گەورەی ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوا
ئەمریكا لە ڕۆژئاوا سنوورێكی بەهێزی بۆ ئەردۆغان دانا
دوات ئەمریكا لە ڕۆژئاوا سنوورێكی بەهێزی بۆ ئەردۆغان دانا
پەیوەنیدر