سیمکارتی مۆبایل، ئەو چییپەی کە ساڵانێکە وەک داهێنانێک بۆ مرۆڤایەتی بەرهەمهێنراوە، و لە کوردستانیس نرخی سیمکارتێک دەگاتە 150 هەزار دۆلار،
بەختەوەر جەعفەر، فرۆشیارێکی سیمکارتە و بۆ خەڵک وتی” بەپیی خواستی کەسەکان سیمکارت هەیە، لە 3 هەزار دینارەوە دەستپیدەکات تاوەکو 150 هەزار دۆلار واتە 15 دەفتەر دۆلار،
لەبارەی هۆکاری گرانیی ئەو سیمکارتەوە، بەختەوەر وتی” هیچ هۆکارێک نییە ئەم سیمکارتە لەوانی تر جیابکاتەوە، تەنها هەندێک لە سەرمایەدار و بازرگان بۆ کاری خۆیان داوای ژمارەی جوان دەکەن یان بۆ ئاسانی کارەکانیان داوای ئەو ژمارانە دەکەن، هەندێک لەسەرمایەداریش هەیە دێت و سیمکارتێکی ئاسایی هەرزان دەکڕێت.
لەبارەی سیمکارتی بێ ناو یان ( علوج ) ئەو فرۆشیارە ڕایگەیاند، هیچ سیمکارتێک بەبێ ناو یان خاوەندارێتی بوونی نییە، ئەوەشی ئەو سیم کارتانەیان هەیە یان دزراوە یان دۆزراوەیە و بێگومان هەر کارێکی پێوەبکرێت دەدۆزرێتەوە.
زۆربەی هاووڵاتیان پێیان وایە گرانی ئەو سیم کارتانە شتێکی ئاسایی نییە و زیادەڕۆییە ئەگەر ئەو بڕە پارە زۆرەی پێبدرێت،لای هەندێکی تریش وەک خوو یان ئارەزوویەک بۆ ژمارەی ڕێکخراو و جوان دەردەکەوێت.