مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبۆوە و باسی کۆنگرەی تێداکرا



کۆبوونەوەکە کە لە دەباشان بەڕێوەچوو ، پرسی مووچەو گوزەرانی هاوڵاتیان کوردستان و دوا کۆششەکانی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانیکردنی بەغداو دیدارەکانی لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسیەکانی عیراقدا .

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، لەسەر ئەم پرسە هەڵوەستەیکردو تەئکیدیکردەوە ئەولەویەتی ئەم قۆناغە دەبێ بۆ مووچەو ژیانی هاوڵاتیان بێت. بۆ ئەم مەبەستەش گرنگە رۆڵ و هەوڵەکانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم و بەغدا بەو ئاڕاستەیە بێت .

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی سەردانی وەفدی یەکێتیی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و دیدارەکانی بۆ پێشخستنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. سەرەئەنجام کۆبوونەوە سەردانەکە و پەیوەندییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی لەو نێوەندەدا بە ئیجابی و بنیادنەرانە هەڵسەنگاند لە بەرژەوەندی کوردستان و عیراق .

هەر لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا لەسەر دوا ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆکراو دووپات لەسەر پەسەندکردنی رێوشوێنە پەیڕەوکراوەکان بەرەوە کۆنگرەیەکی سەرکەوتووی یەکێتیانە لە ٢٧ ی ٩ ی ٢٠٢٣ کرایەوە .

 

 

خورما بەسوودترین میوە بۆ خانمان بەتایبەت دووگیانان
پێت خورما بەسوودترین میوە بۆ خانمان بەتایبەت دووگیانان
کۆمیسیۆن تیروپشکی بۆ لیست و قەوارەکان ئەنجامدا
دوات کۆمیسیۆن تیروپشکی بۆ لیست و قەوارەکان ئەنجامدا
پەیوەنیدر