ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كاتژمێر ٤ی پاشنیوه‌ڕۆ ژماره‌ی كاندید، پارت و هاوپه‌یمانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسه‌ی ڕاكێشانی ژماره‌كان بۆ كاندید، پارت و هاوپه‌یمانێتییه‌كان له هۆتێلی مه‌نسوور ملیلیا له به‌غدای پایتەخت به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانێتی، پارت، كاندید و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و میدیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكردووه، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراقدا زیاترە لە ٢٧ ملیۆن و ٨ هه‌زار و ٤٧ ده‌نگده‌ر.
بڕیارە ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بەکەرکووکیشەوە بەڕێوەبچێت.