سەرۆكی هەنگاریا و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە



 

ئەمڕۆ هەینی كۆبوونەوەی كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا و لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەكان پێشنیوەڕۆی هەینی كۆبوونەوەی كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا و لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و پەیوەندی دوولایەنە كراوە.

هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا كاتالین نۆڤاك بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ بكرێت.

بڕیارە سبەی سەرۆكی هەنگاریا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە و بەشداری ڕێوڕەسمی كردنەوەی خوێندنگەیەكیش بكات.

سەرۆكی هەنگاریا دوو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و سەردانی بەغداش دەكات.

هەنگاریا پەیوەندی باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و لە 2014 كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێم كردووەتەوە و هاوكاری پێشمەرگەی كوردستانیشی زۆر كردووە.

كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا وەك یەكەم ژن لە ئایاری ئەمساڵدا بە سەرۆكی هەنگاریا هەڵبژێردراوە.

خۆشۆردن بە ئاوی سارد سوودی گرینگی هەیە
پێت خۆشۆردن بە ئاوی سارد سوودی گرینگی هەیە
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات
دوات ڕاوێژكاری ئەڵمانیا داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات
پەیوەنیدر