ئەمڕۆ شەممە لەڕاگەیەنراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، ڕەوشی کەشوهەوا لەچوار ڕۆژی ئایندەدا بەجێگیری دەمێنیتەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرما لەشارەکانی بەغدا و بابل و واست ٤١ پلەی سیلیزی دەبێت شارەکانی دیکەش بەشێوەی خوارەوە خراوەتەڕوو:
کەرکوک و موسڵ: ٣٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی و دهۆک: ٣٥ پلەی سیلیزی
کەربەلا، میسان، ناسریە و موسەنا ٤٣ پلەی سیلیزی
نەجەف و دیوانییە: ٤٢ پلەی سیلیزی
بەسرە: ٤٤ پلەی سیلیزی
سەبارەت بەکەشوهەوای ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر دەبن لەسەرتاسەری وڵاتدا.