عێراق هاوکاری زیانلێکەوتووانی زریانی دانیاڵ لە لیبیا دەکات



نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پردێکی هاوکاریی ئاسمانی لەنێوان عێراق و لیبیادا دروستدەکەن بۆ گواستنەوەی هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی زریانی دانیاڵەوە زیانیان بەرکەوتووە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، دوو گەشتی ئاسمانی بەپەلە ئەنجامدران بۆ گەیاندنی هاوکاری بە زیانلێکەوتووانی زریانی دانیاڵ.

ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو پردی پەیوەندییە بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەی هاوکاری.

زریانی دانیاڵ کە بەشی باکوور و رۆژهەڵاتی لیبیای گرتووەتەوە ماوەی هەفتەیەکە بەشێک لەو شارانەی لیبیای وێران کردووە، شاری دێرنە زیانمەندترین ناوچەیە کە پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەوکەسانەی گیانیان لەدەستداوە تێیدا بگاتە ٢٠ هەزار کەس.

هاوکات، حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئامادەیی هاوکاریکردنی وڵاتی مەغریبی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بومەلەرزەیەکی بەهێز شەش پارێزگای ئەو وڵاتەی گرتەوە و زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی گەیاند.

هۆشداری لە ڕوودانی کارەساتێکی گەورە لە سودان دەدرێت
پێت هۆشداری لە ڕوودانی کارەساتێکی گەورە لە سودان دەدرێت
زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەی شەش مانگ بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
دوات زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەی شەش مانگ بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
پەیوەنیدر