زانیاری نوێ‌ لەسەر پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنرێت



پڕكردنەوەی فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامە و تاكو ئێستاش ١٩ هەزار و ٥٤٥ خێزان فۆرمەكەیان پڕ كردووەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم دابەشبوونی پڕكردنەوەی فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێبوونی بەپێی پارێزگاكان ڕاگەیاند، كە لە پارێزگای هەولێر ٨ هەزار و ١٤٠ خێزان فۆڕمیان پڕكردۆتەوە و لە پارێزگای سلێمانی ٦ هەزار و٩٢٢، پارێزگای دهۆك ٢ هەزار و ١٨٩ خێزان، پارێزگای هەڵەبجە ٢٠٨ خێزان، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ٢٠٨ خێزان، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ٨٩٠ خێزان، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ٤١١ خێزان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٤٧٤ خێزان، پارێزگای دیارینەكراویش ١٠٣ خێزان.

ڕۆژی سێ شەممە، ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە ڕێورەسمێكدا پرۆسەی دابەشكردنی فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێبوون و كاراكردنی فۆرمەكەی بە شێوەی ئۆنلاین بۆ ھاووڵاتییانی كەمدەرامەت ڕاگەیاند و هاووڵاتییانیش دەستیان بە پرۆسەی پڕكردنەوە كرد.

پڕكردنەوەی فۆرمەكە تاكوو ڕۆژی ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواكارییەكەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا كۆتایی سیستەمەكە، دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەكانی هەیە. هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی هەیە.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوون، دەكرێت لەم لینكانەوە داواكارییەكانتان پێشكەش بكەن:

‏https://kamdaramet.com/
‏https://residential.emocah.com/

دوو گەشتیار خنكان
پێت دوو گەشتیار خنكان
پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
دوات پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
پەیوەنیدر