قائیمقامیه‌تی هەولێر رایگەیاند، له‌كۆی ئه‌نجامدانی ٩٠ پشكنین له‌ماوه‌ی ١٠رۆژدا ١٦ به‌نزینخانه به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌كانیان داخراون.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە”له‌درێژه‌ی به‌دواداچون و چاودێری كردنی لێژنه‌كان و به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پابه‌ند نه‌بونیان به‌ڕێنماییه‌كان، له‌ماوه‌ی ٩تا ١٤ی ٩ی ٢٠٢٣، نۆ به‌نزینخانه له‌شاری هه‌ولێر داخران و سزا دران، له‌كۆی ٦٠ وێستگه كه‌پشكنینیان بۆ كراوه.
ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی لەم هەفتەیەدا داخراون:
-وێستگه‌ی ماردین
– وێستگه‌ی ئه‌وڕۆ
-وێستگه‌ی ڕێگا
-وێستگه‌ی هاونیشتیمان
-وێستگه‌ی تاج
-وێستگه‌ی ڕاستی1
-وێستگه‌ی فیڕاری
-وێستگه‌ی زریان
-وێستگه‌ی پێشمه‌رگه
قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌فته‌ی رابردوش واته له‌نێوان ٢٩-٨ تاوه‌كو 3-٩-٢٠٢٣له‌كۆی ٥٠ پشكنین حه‌وت به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پابه‌ند نه‌بونیان به‌ڕێنماییه‌كان داخران:
ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی هه‌فته‌ی رابردو داخران:
-وێستگه‌ی هێمن
– وێستگه‌ی هاونیشتیمان
-وێستگه‌ی ڕه‌وه‌ند
-وێستگه‌ی دڵنیا
-وێستگه‌ی گاره
-وێستگه‌ی په‌یام
-وێستگه‌ی ماردین