ئێران ناتوانێت ئەو شەش ملیار دۆلارە ئازادانە بەکاربهێنێت



ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ئەگەر ئێران ئەو سامانەی لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە و بە نزیکەی شەش ملیار دۆلارە و لە کۆریای باشوور ڕاگیراوە بۆ بەکارهێنانی لە دەرەوەی کڕینی پێداویستیە سەرەکییە مرۆییەکان بەکاربهێنێت، ئەوا سەرلەنوێ سزای بەسەردا دەسەپێننەوە.

ڕێکخەری پەیوەندی ستراتیجی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، جۆن کیربی، لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا، ڕوونکردنەوەی دا لەبارەی لێخۆشبوون بۆ ئەو سزایەی خراوەتە سەر سامانی ئێران کە بە بڕی نزیکەی شەش ملیار دۆلار لە کۆریای باشوور ڕاگیراوە.

کیربی باسی لەوە کرد کە ئەو سامانانە سنووردارکردنی توندتریان دەبێت لە چاو کۆریای باشووردا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چاودێری بەکارهێنانی پارەکە دەکات.

کیربی هۆشداری دا بە ئێران کە ئەگەر بێت و سامانەکانی لە دەرەوەی ئەو ئامانجانەی دیاریکراون بەکاربهێنێت، ئەوا سەرلەنوێ سزا بەسەر ئەو سامانانەدا دەسەپێنێتەوە، ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەو لێخۆشبوونە ”هیچ پارەدانێک یان پارەیەکی فیدیەی” نییە.

هەروەها کیربی ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران جێگەی باس نبییە.

سەبارەت بەوەی ئایا ئەو لێخۆشبوونە هانی ئێران و وڵاتانی دیکە دەدات بۆ دەستگیرکردنی ئەمریکییەکان، کیربی گوتی: “کاراکتەرە خراپەکانی وەک ئێران و پوتین پێویستیان بە هاندان نییە بۆ دەستگیرکردنی ناڕەوای ئەمریکییەکان. ئەمە ماوەیەکی زۆرە ڕوودەدات”.

بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو دیل گۆڕینەوەیەی لەگەڵ ئێران لەسەری ڕێککەوتووە، ئەمریکا لێخۆشبوونی بۆ سزاکانی بە بەکارهێنانی ئەو سامانەی ئێران دەکرد کە بڕەکەی نزیکەی شەش ملیار دۆلارە و لە کۆریای باشوور ڕاگیراوە.

لە چوارچێوەی لێخۆشبوونەکەدا، داهاتی نەوتی ئێران کە نزیکەی شەش ملیار دۆلارە لە کۆریای باشوور و بلۆککراوە، لێخۆشبوون بۆ ئازادکردنی کاریگەری ناکاتە سەر سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتە.

ئاماژە بەوە کرا کە ئەو لێخۆشبوونە بەرامبەر ئازادکردنی پێنج هاووڵاتی ئەمریکایە کە لە ئێران دەستبەسەرکراون.

ئەو سامانە ناچێتە بازنەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا و لە کڕینی پێداویستیە سەرەکییەکانی وەک خۆراک و دەرمان بەکاردەهێندرێت.

نوری مالیکی لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
پێت نوری مالیکی لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
١٠ حالەتی نوێی نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کرا
دوات ١٠ حالەتی نوێی نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کرا
پەیوەندیدار