بزوتنەوەی كۆمەڵگای دیموكراتیك (تەڤدەم) لە شاری قامیشلۆ سەبارەت بە كەمپینی هاشتاگ كە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە مەبەستی داخستنی كایەی ئاسمانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ڕووی فڕۆكەی شەڕ ڕایگەیاندووە، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی سازكرد.
زەینەب حسێن ئەندامی بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی تەڤدەم ڕایگەیاند “سەرباری هەبوونی ئەمریكا و ڕووسیا هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا لە دژی دەستكەوتەكان لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە تایبەتی هێرشە ئاسمانییەكانی لە ڕێگەی فرۆكەی شەڕەوە بەردەوامە”.
حسێن باسی لەوەكرد، هێرش و تاوانەكانی دەوڵەتی توركیا لەسەر ژیانی سەدان هەزار مەدەنی و كۆچبەر كە بە هۆی باری ئەمنییەوە پەنایان بۆ هەرێمەكە هێناوە، لە مەترسیدایە.
ڕاشیگەیاند وەك تەڤدەم پشتیوانی لە كەمپینی هاشتاگ دەكەن كە خۆبەڕێوەبەری لە ١٠ی كانونی یەكەمدا بە مەبەستی داخستنی كایەی ئاسمانی لەبەردەم فڕۆكەی شەڕ، ڕایگەیاندووە.
داوای لە تەواوی ڕێخراوەكانی بواری ماف و ڕێكخراوە مرۆییەكان كرد، بەتایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و نێونەتەوەیی كرد كە بەرامبەر تاوانەكانی دەوڵەتی تورك لە دژی مەدەنییەكان هەوڵوێستیان یەكبخەن و بەشداری لە كەمپینەكەدا بكەن.