پێشهوا ههورامانى، وتهبێژى حكومهتى ههرێم بڵاوكردووهتهوه، “سەردانی شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆک وەزیران وجێگری سەرۆک وەزیران بۆ نوێنەرایەتی حکومەت لەبەغدا،پاش کەمێکی دیکە دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی سەردان و کۆبوونەوەکان تا درەنگانی شەو لەگەڵ سەرکردەو لایەنە سیاسییەکانی عێراق”.
مەسرور بارزانی پێشر ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تێگەشتنی باشمان هەبووە و سوودانیش ئامادەیی خۆی نیشاندایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان، من گەشبینم هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق بڕیاری گرنگ بدات.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئاوات شیخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامانی شاندەکەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی حموکەتی هەرێم و جێگرەکەی بەیاوەری شاندێک سەردانی بەغدایان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بەتایبەتیش مووچەی فەرمانبەران و شایستەکانی حکومەتی هەرێم، کەزیاتر لە دوو مانگە مووچەخۆران مووچەکانیان وەرنەگرتووە.