حەیدەر عەبادی: مووچەی فەرمانبەران دەبێت بنێردرێت



مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی حەیدەر عەبادییان کرد، و حەیدەر عەبای سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پیشوازی لیکردن،و گفتوگۆیان لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد.

لە کۆبونەوەکە، جەخت لەسەر یەکخستنەوەی هەوڵی هەمو لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور کرایەوە، ئەویش لە پێناو ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێم زەرەرمەند نەبن.

حەیدەر عەبادی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، “مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هاوولاتیانمان ئەرکی سەرسانمانە و نابێت تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت، من کاتی خۆی سەرەڕای هەبوونی کێشەو گرفت مووچەی هەرێمم دەنارد”.

 

 

هونەرمەند فەتانە وەلیدی کۆچی دوایی کرد
پێت هونەرمەند فەتانە وەلیدی کۆچی دوایی کرد
شاندەکەی حکومەت لەگەڵ عەبادی و حەلبوسی کۆبوونەوە
دوات شاندەکەی حکومەت لەگەڵ عەبادی و حەلبوسی کۆبوونەوە
پەیوەنیدر