شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ هەریەکە لە حهیدهر عهبدی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و محهمهد حەلبوسی سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق و عەممار حەکیم کۆبونەوە و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و زامنکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردەوە.
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری عێراق، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی حەیدەر عەبادییان کرد، و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پیشوازی لیکردن،و گفتوگۆیان لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد.
لە کۆبونەوەکە، جەخت لەسەر یەکخستنەوەی هەوڵی هەمو لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور کرایەوە، ئەویش لە پێناو ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێم زەرەرمەند نەبن.
دواتریش، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوپاتکرایەوە.
هێشتا شاندەکەی حکومەتی هەرێم لەبەغدایە و بڕیارە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی تر لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆکی حزبە سیاسییەکانی عێراق ئەنجام بدەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.