سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان جەختیان له‌هاوكاریكردنی حكومه‌تی ئێستای عێراق کردەوە به‌جۆرێك كه توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كانی هه‌بێت.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگەیەندراویکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له میانی ئاماده‌بونی له ڕیازی پایته‌ختی سعودیه، كه میوانداری لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و چینی ده‌كات، محه‌مه‌د شیاع سودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه پێگه‌یشت.
له راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە محه‌مه‌د شیاع سودانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی كرد له هاوكاریكردنی عێراق له زۆرێك له دۆسیه مرۆیی و گه‌شه‌پێدانه‌كاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی كرد بۆ پشتگیریكردنی سه‌روه‌ری و پاراستنی ئاسایشی عێراق.
لای خۆیه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی و پشتگیریكردنی له چه‌ندین دۆسیه‌ی جۆراوجۆردا، هاوكات هۆگری زۆری خۆی بۆ كاره له‌پێشینه‌كان ده‌ربڕی كه حكومه‌ت ده‌یخاته‌ڕوو بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌مو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌جۆرێك كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كانی هه‌بێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ستایشی ڕۆڵی سه‌ره‌كی عێراقی كرد له ناوچه‌كه‌دا، بۆ نێوه‌ندگیری و كۆكردنه‌وه‌ی دیدگاكانی نێوان وڵاتانی جیاواز، بۆئه‌وه‌ی ببێته پردێكی پاڵپشت بۆ سه‌قامگیركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.