بە ‌بڕی زیاتر له‌ ١٢٦ ملیۆن دینار تۆڕى کارەبا بۆ گەڕەکێک دەبرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی ٪٨ی كاره‌با، پرۆژه‌ی گه‌یاندنی تۆڕی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كی به‌هه‌شتی شار جێبەجێدەکرێت.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گەیاندنی تۆڕی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كی به‌هه‌شتی شار بۆ هه‌ردوو كه‌رتی ١٢٩ و ١٣٠ کە دەکەونە سەر فیده‌ری ٤٩ی وێستگه‌ی ئه‌زمه‌ڕ، له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی- رۆژهەڵات جێبەجێدەکرێت.

له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانی ‌بڕی زیاتر له‌ ١٢٦ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار دینار بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى- رۆژهەڵات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخانکراوە.

هاوکات بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی ٤٠ رۆژدا سەرجەم كاره‌كانی پڕۆژەکە ته‌واو بێت.

نوێترین زانیاری دەربارەی فۆرمی شوقەکانی حکومەت
پێت نوێترین زانیاری دەربارەی فۆرمی شوقەکانی حکومەت
زەوی وەک شوێنێکی ئارام و پارێزراو بۆ ژیان نەماوە
دوات زەوی وەک شوێنێکی ئارام و پارێزراو بۆ ژیان نەماوە
پەیوەنیدر