کەسێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچێک کردبوو



پۆلیس راپەرین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەو وێنەو ڤیدیۆی لە كچێك كردبوو ئەگەر پارەی پێنەدات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن هاووڵاتییەكەوە لەرەگەزی مێ لەسەر تۆمەتبارێكی نادیار، كە بەوتەی كەسوكاری سكاڵاكار، تۆمەتبارەكە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی لێكردووەو لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەكانی، پارەی لێوەرگرتووە.

پۆلیس دەشڵێت:” لەكاتی وەرگرتنی پارەدا، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین توانی تۆمەتبارەكەو هاوەڵێكی دەستگیربكات، كە لە تاوانەكەدا هاوكاریی كردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوو تۆمەتبارەكە بەناوەكانی (س.م.ع) لەدایكبووی 1989 و (ی.س.م) لەدایكبووی 2002 ڕەگەزی نێر، لەمیانی لێكۆڵینەوەدا لەبەردەم دادوەر دانیان نا بەتاوانەكەیان و هەردووكیان بەپێی ماددەی (2) لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، راگیراون.

سودانی و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
پێت سودانی و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
شەپۆلێکی سەرما و بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێکی سەرما و بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر