شەپۆلێکی سەرما و بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی سێ پله‌ روو له‌نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای بواری كه‌شناسی راگه‌یاند:”پێشبینیده‌كه‌ن له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ رۆژانی ١٢ بۆ ١٥ی ئه‌م مانگه‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بڕێك شێداری و ده‌ریای سوریش كارتێكه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ شه‌پۆلی بارانبارین به‌كاریگه‌ری جیاواز ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌”.

راشیگەیاند، بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری له‌مه‌ودای شه‌پۆله‌كه‌دا شۆڕ ده‌بێته‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌وره‌ بروسكه‌ش له‌ناوچه‌ی جیاجیاو له‌گه‌ڵ ته‌رزه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ و زیادبونی خێرایی با له‌هه‌ندێك كاتی مه‌ودای شه‌پۆله‌كه‌دا هه‌یه‌ پله‌كانی گه‌رماش ٢ بۆ ٣ پلە نزمدەبنەوە”.

کەسێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچێک کردبوو
پێت کەسێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچێک کردبوو
لە راپەڕین بوومەلەرزە روویدا
دوات لە راپەڕین بوومەلەرزە روویدا
پەیوەنیدر