وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات کە ناکۆکییەکانیان سەبارە بە بودجە چارەسەر بکەن بەشیێوەیەک لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق دا بێت.
ماتيو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند،”داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەین، بەپێی دەستوور ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن.”
مانگی حوزەیران (6)دا بە دەنگی كورد یاسای بودجەی عێراق پەسەند كرا و بەرپرسانی هەرێم مژدانەی ئەوەیان بە گوێی هاووڵاتیاندا دا، كە ئیتر كێشەیەك بەناوی “كێشەی مووچە” نامێنێت و پارەیەكی زۆر لە بەغداوە دێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەكرێت و پڕۆژەكانیش دەبووژێتەوە، بەڵام هێندەی نەبرد هەموو شتێك پێچەوانە بووە و نەك پارە نەهات و كێشەی مووچە چارەسەر نەبوو، بگرە دواكەوتنی مووچە زیاتر بووە و تەنانەت كار گەیشتۆتە ئەوەی هەرێم قەرزداربار دەكرێت.
بڕیاریشە سبەینێ پێنجشەممە شاندیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی بچنە بەغدا بۆ جارەسەرکردنی كێشەکانی نێوان هەرێم وبەغدا.