كاتی ناردن و بڕی پارەكەی عێراق بۆ هەرێم ئاشكراكرا



وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بڕی ئەو پارەیە ئاشكرادەكات، كە حكومەتی عێراق وەك شایستەی دارایی بۆ جوتیارانی هەرێم ڕەوانەی دەكات و جەختیشدەكاتەوە، هەفتەی داهاتوو پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ میدیای حزبەكەی ڕایگەیاندووە، لەگەڵ عیراق گەیشتوینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و بڕیارە 107 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2023، ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

وتیشی، ” لەو 107 ملیار دینارە بڕی 50 ملیار دیناری بۆ سلێمانی و 32 ملیار دینار بۆ هەولێر و 25 ملیار دینار بۆ دهۆک دەبێت”.

ئاشکراشی کرد، سبەینێ چەکی پارەی 107 ملیاردینارەکە لە عێراق وەردەگیرێت و هەفتەی داهاتوو پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

سەبارەت بەو جوتیارانەش، کە تائێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، کەمال موسلیم وتی، ” لە هەوڵی بەردەوامداین لەگەل بەغدا و لە ئایندەیەکی نزیکدا مافی ئەوانیش وەردەگرین و بەسەریاندا دابەشدەکەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناکرێت گوزەرانی خەڵک و شایستەداراییەکان بە بابەتە سیاسییەکانەوە ببەسترێتەوە
پێت بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناکرێت گوزەرانی خەڵک و شایستەداراییەکان بە بابەتە سیاسییەکانەوە ببەسترێتەوە
” نابێ‌ تۆ لە داخی من، هەوڵ بدەی دوژمن بهێنیتەوە سەر خۆت”
دوات ” نابێ‌ تۆ لە داخی من، هەوڵ بدەی دوژمن بهێنیتەوە سەر خۆت”
پەیوەنیدر