” نابێ‌ تۆ لە داخی من، هەوڵ بدەی دوژمن بهێنیتەوە سەر خۆت”



حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیریی هەرێم لەنوسینێکدا لەژێر ناوی، پەیامێک بۆ براکەم، دوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی سەرجەم حزبەکان دەکات، بۆبەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخە دژوارە.

حەمەی حەمە سەعید لە پەیامەکەیدا دەڵێت” بۆ دۆست‌و دوژمن دەركەوتووە، ئەم گەلە بە زەبر‌و زەنگ‌و كوشتار‌و كۆمەڵكوژی، نە لەناو دەچێ‌، نە ملكەچ دەكات”

لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا دەڵێت،” برای عەرەبی چاوڕەش‌و چەند زڕبرای تر ڕایان وایە، كورد لە كاتی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقی نوێدا، پشتیوانی بەهێزی نێودەوڵەتی هەبووە‌و خۆشی یەك‌و یەكگرتوو بووە، پێیان وایە ئەو دۆخە ئێستا پێچەوانە بۆتەوە، ئیدی كاتی ئەوەیە مادەی 140 لە گۆڕ بنرێ‌‌و هێزی پێشمەرگەی كور دستان چەك بكرێ‌ ‌و …..هتد”.

دەقی پەیامەکەی حەمەی حەمە سەعید

 

پەیامێك بۆ براكەم

سڵاو براكەم

تۆ دەزانی كورد نەتەوەیە‌و كوردستان نیشتمانی كورد‌و چەند نەتەوەیەكی ترە.لە دێرزەمانەوە كورد لەسەر خاك‌و نیشتمانی خۆی دەژی‌و وەك برا لەگەڵ نەتەوەكانی تر هەڵسوكەوتی كردووە.

كورد هیچ كات هەوڵی لەناوبردن‌و داگیركاری نەداوە‌و هەرگیز جێگەی مەترسی نەبووە بۆ سەر ئەوانی دیكە.بەڵام سەدان هێرشی مەترسیدار كراوەتە سەر خاكەكەی‌و هەزاران پیلانی لە دژ گێڕدراوە، تا ئاستی كۆچپێكردن‌و ئەنفال‌و كیمیاباران.

بە تێپەربوونی كات، بۆ دۆست‌و دوژمن دەركەوتووە، ئەم گەلە بە زەبر‌و زەنگ‌و كوشتار‌و كۆمەڵكوژی، نە لەناو دەچێ‌، نە ملكەچ دەكات.بەردەوام ڕووبەڕووی هێرش‌و پەلاماردان‌و هەوڵەكانی لەناوبردن بۆتەوە.ئەمەش كۆتایی نایەت هەوڵی لەناوبردنی بدرێت، ئەمیش پەلەقاژەی خۆی دەكات تا ئاخر زەمان.

بۆچی جوڵانەوەكانی كورد لە ڕابردوو و ئێستادا بێ‌ ئەنجام بووە؟

ئەگەر هۆكار ڕیز دەكەی، بەلای منەوە یەكتر قبووڵنەكردن‌و حساب بۆ یەك نەكردن، یەكەمین هۆكارە.ئەم باردودۆخە نالەبار‌و لێڵ‌و تەمومژاوییەی ئێستاش، نە حساباتی هەڵە‌و نە ئامار‌و داتا‌و نە فەنیاتە!

برای عەرەبی چاوڕەش‌و چەند زڕبرای تر ڕایان وایە، كورد لە كاتی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقی نوێدا، پشتیوانی بەهێزی نێودەوڵەتی هەبووە‌و خۆشی یەك‌و یەكگرتوو بووە، پێیان وایە ئەو دۆخە ئێستا پێچەوانە بۆتەوە، ئیدی كاتی ئەوەیە مادەی 140 لە گۆڕ بنرێ‌‌و هێزی پێشمەرگەی كور دستان چەك بكرێ‌ ‌و …..هتد.

جا براكەم ئەمە ڕاستیی مەسەلەكەیە،ئەگەر تۆش لات وایە‌و لەو باوەڕەدای برات نەزان بووم‌و

سەرم لە ئیدارەدانی ئەم وڵاتە دەرنەچووە‌و ئەو ماوەیەش نموونەیەكی ناشیرینم نیشانداوە؟

ئەوە نابێ‌ تۆ لە داخی من، هەوڵ بدەی دوژمن بهێنیتەوە سەر خۆت، یان خۆتی ڕادەست بكەی، دەبێ‌ هەوڵ بدەی ‌و بكۆشی، لە ڕێگەی خەباتی مەدەنی‌و سندوقی دەنگدانەوە بێیتە شوێنی برات ‌و زانایی‌و دانایی‌و كوردبوونی خۆت بسەلمێنی.

 

كاتی ناردن و بڕی پارەكەی عێراق بۆ هەرێم ئاشكراكرا
پێت كاتی ناردن و بڕی پارەكەی عێراق بۆ هەرێم ئاشكراكرا
لە سلێمانی چوار کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە گورچیلە دەستگیرکران
دوات لە سلێمانی چوار کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە گورچیلە دەستگیرکران
پەیوەنیدر