وەزارەتی ناوخۆ دەرچوانی (ماستەر و دکتۆرا) ئاگادار دەکاتەوە
دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)، لێژنەی باڵای خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆ کە بە فەرمانی وزاری ژمارە ( 3563 له رێكه‌وتی 9/2/2022) پێکهاتووە، کۆبوونەوەی ئەنجامدا و کۆنووسی وەرگرتنی (26) کاندیدی دەرچووی پەسند کرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، سەرەڕای پیرۆزبایی کردن لەو ئەفسەر و فەرمانبەر و کارمەندانی لە لیستی هاوپێچدا ناویان هاتووە و لە کێبڕکێ لەسەر کورسییەکانی خوێندن دەرچوون، داوا دەکەین:
یەکەم: ده‌رچووان سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن.
دووەم: هه‌ر پێشكه‌شكارێك کە لە لیستی وەرگیراوان ناوی نەهاتووە و گازنده‌ی هه‌یه، ده‌توانێت به نوسین له ماوه‌ی (15) رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/ بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان/ دیراسات بكات به‌مه‌رجێك له سه‌ركه‌وتووانی خولی یه‌كه‌م بن.