کەمێک پێش ئێستا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیری دارایی و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی پێنجشەممە سەردانی بەغدا دەکەن.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت.
دوشڵێت، حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و سەردانی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکومەت، نیشاندانەوەی نییەتی بەڕێز سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لەڕێگای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان،بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.