سێ ساختەکار دەستگیركران



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ کەسی بە تۆمەتی ساختەکردنی بریکارنامە دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه‌ به‌بریكارنامه‌ی ساخته‌ مامه‌ڵه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێلیان ئه‌نجامداوه‌، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرەنجام توانرا شوێنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكرێت‌ و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ ساخته‌كاریی به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیركران.

ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه‌ به‌بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ خاوندارییه‌كه‌ی‌ گواسترابوه‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌سێكی‌ تر.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: “له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (هـ، ع، خ له‌دایكبووی‌ 1992 – س، م، ج له‌دایكبووی‌ 1986 – ع، ف، ع له‌دایكبووی‌ 1979) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه”‌.

خەڵک: دەقی نامەکەی بارزانی بۆ جۆبایدن بڵاو دەکاتەوە
پێت خەڵک: دەقی نامەکەی بارزانی بۆ جۆبایدن بڵاو دەکاتەوە
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت: بەغدا کاتی لەبەردەستدا نییە بۆ چەکداماڵینی ئۆپۆزسیۆنی ئێران
دوات ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت: بەغدا کاتی لەبەردەستدا نییە بۆ چەکداماڵینی ئۆپۆزسیۆنی ئێران
پەیوەنیدر